2 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا.. ئاگر لە گەڕەكێكی جوولەكەنشینی لەندەن كەوتەوە و چوار ئەمبوڵانس سووتێنران
پەیام
لێكەوتەكانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە
پایتەختی بەریتانیا؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوە و ئاگرێكی گەورە گەڕەكێكی
جوولەكەنشینی لە باكووری ڕۆژئاوای لەندەن هەژاند و 4 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی جووەكان
سووتێنران.
پۆلیسی گەورەشاری لەندەن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند،
ئەو ئۆتۆمبێلانەی سووتێنراون سەر بە دەزگایەكی خێرخوازیی خۆبەخشن، كە تایبەتە بە پێشكەشكردنی
خزمەتگوزاریی پزیشكی بە كۆمەڵگەی جووەكان لە گەڕەكی (گۆڵدەرز گرین) ی لە باكووری ڕۆژئاوای
لەندەن، كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی جوولەكەن.
شایەتحاڵەكان ئاشكرایان كردووە كە پێش ئاگرەكە
دەنگی چەند تەقینەوەیەكیان بیستووە، پۆلیسیش جەختی كردەوە كە ئەفسەرەكانیان لە شوێنی
ڕووداوەكەن و مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكەدا دەكەن، میدیاكانیش بەریتانیاش كردەكەیان بە
دژە جوو و دژە سامی ناو بردووە و دەڵێن: تاوانێكی بەئەنقەستە.؟
وتەبێژی تیمی ئاگركوژێنەوەی لەندەن بە كەناڵی
(سی ئێن ئێن) ی ڕاگەیاند كە تیمەكانیان بەپەلە گەیشتوونەتە ناوچەكە و كۆنترۆڵی
ئاگرەكەیان كردووە. بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانی گیانی و ماددی بە فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە