2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
ئێران مۆڵەتەكەی ترەمپ ڕەت دەكاتەوە
پەیام
سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ئەگەر
ئەمریكا هێرش بكاتە سەر وێستگەكانی كارەبای ئێران، ئەوانیش تۆڕەكانی كارەبای قەوارەی
زایۆنی و، وڵاتانی ناوچەكەش كە كارەبا بۆ بنكە ئەمركییەكان دابین دەكەن، دەكەنە
ئامانج.
وەك وەڵامێك بۆ ئەو مۆڵەتە 48 كاتژمێرییەی كە
ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپ دایە تاران بۆ كردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز، سەركردایەتیی
سەربازیی ئێران ئەو داوایەی ڕەت كردەوە. و سوپای پاسداران ڕایگەیاند: هەر هێرشێك
بكرێتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، بە هێرشی هاوشێوە وەڵامی دەدەنەوە.
جەختیشی كردەوە: ئەگەر واشنتۆن وێستگەكانی
كارەبای ئێران بەئامانج بگرێت، ئەوا تۆڕەكانی كارەبای ئیسرائیل و ژێرخانی ئەو وڵاتانەی
كە كارەبا بۆ بنكەكانی ئەمریكا لەناوچەكە دابین دەكەن، هێرشیان دەكرێتە سەر و وێرانیان
دەكەن.
ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو ژێرخانە ئابووری و
بازرگانی و پیشەسازییانەی لەناوچەكەدا پشكی ئەمریكایان تێدایە، بەئامانجی دەگرن.
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ڕایگەیاند كە گەرووی هورمز بە تەواوی دانەخراوە، بەڵكو كەشتییەكان بەهۆی ترسی كۆمپانیاكانی
دڵنیاییەوە بە گەرووەكەدا تێ ناپەڕن، ئەم لێدوانەش ترەمپی هێنایە دەنگ و بە توانجەوە
وتی: "دەبینین ئایا وەزیری دەرەوە ڕاست دەكات یان نا".
لە چوارچێوەی لێكەوتەكاندا، وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە (23ی ئادار) لە ڕاگەیەنراوێكی بەپەلەدا، داوای لە سەرجەم
هاووڵاتییانی كرد لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی
وریاییدا بن. و ڕاشیگەیاند: پەیڕەوی ئەو ڕێنماییە ئەمنییانە بكەن كە لەلایەن باڵیۆزخانە
و كونسوڵگەرییەكانیانەوە دەردەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە