1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
دواین هێرشه مووشهكییهكانی ئێران سێ باڵهخانهی وێران كردووه
پهیام
سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک هێرشی بەهێزی کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل و بەپێی زانیارییەکان زیانی گەورەی لە تەلئەبیب هەبووە و چەند باڵەخانەیەک خاپوور بوون.
لەگەڵ هەڵدانی شەپۆلی ٧٨ی موشەکەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر قەوارەی زایۆنی، بە پێی زانیاریەکان باشوور و ناوەڕاستی قەوارەکە بە ئامانج گیراون، بە تایبەت لە تلئەبیب کە زیانی گەورەی خستووەتەوە.
بە پێی زانیاریەکان هێرشە موشەکیەکەی تەلئەبیب بووەتە هۆی بریندار بوونی شەش کەس و هەروەها سێ باڵەخانەی وێران و خاپوور کردووە، دوکەڵیش لە چەند شوێنێک بەرز بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی شکستی هێناوە لە بەرپەرچ دانەوەیدا.
کەناڵ ١٢ی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند ئەو موشەکەی لە تەلئەبیب کەوتووەتە خوارەوە ژمارەیەک کڵاوەی جەنگی پێوە بووە کە قورسایی هەر کڵاوەیەکیان ١٠٠ کیلۆ بووە.
جگە لە تەلئەبیب چەند ناوچەیەک لە باشووری قەوارەکە بە ئامانج گیراون کە بە شێک لە ئامانجەکان سەربازی بوون و هیچ زانیاریەک لە بارەی زیانەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە