1 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: باڵاده‌ستین به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا

په‌یام

وتەبێژی بارەگای خاتەمولەئنبیا جەخت لە ڕێگریکردنی لە کەشتیەکانی دوژمن و باڵادەستی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکاتەوە. 
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای سەربازیی "خاتەمو ئەنبیا" ی ئێران ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز و ئاوەکانی کەنداو و عومانیان لەدەستدایە و خاوەنی دەسپێشخەریی سەربازین لە ناوچەکەدا. 
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی باڵادەستی و هەبوونی هێزی پێویست و کاریگەر، ئێران هیچ پێویستییەکی بە چاندنی مین لە کەنداوی فارس نییە، بەڵکو بە ژیری و دەسەڵاتەوە چاودێری هەموو جموجۆڵەکان دەکەن و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن. 
زولفەقاری جەختی لەوەش کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە توانای تەواویان هەیە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس و، ڕایگەیاند کە وڵاتانی دەرەوە هیچ مافێکی دەستوەردانیان لە کاروباری ناوچەکەدا نییە، هەروەها هۆشداری دا کە تاران لە کاتی پێویستدا هەموو ئامراز و ڕێگەیەک بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی سەقامگیری ئاوەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: باڵاده‌ستین به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: نیشته‌جێكردن له‌ لوبنان ئاشتی به‌دوادا نایه‌ت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران سێ باڵه‌خانه‌ی وێران كردووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران مەرجەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ڕادەگەیەنێت و هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان بۆ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌رز بوه‌ته‌وه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو له‌باره‌ی ڕێكه‌وتن و ڕاگرتنی جه‌نگ به‌ ته‌له‌فوون قسه‌یان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا.. ئاگر لە گەڕەكێكی جوولەكەنشینی لەندەن كەوتەوە و چوار ئەمبوڵانس سووتێنران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی ناڕەزایی لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ڕێكارەكانی ئوردن دەربڕی

سەرەتا