2 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: نیشته‌جێكردن له‌ لوبنان ئاشتی به‌دوادا نایه‌ت


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی توند ئاراستەی قەوارەی زایۆنی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە داگیرکاری و نیشتەجێکردنێک لە لوبنان ناتوانێت ئاسایش بهێنێتە دی، هاوکات داوای دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەکات. 
 
ماکرۆن ڕۆژی دووشەممە لە میانی کردنەوەی پێشانگەی شاری مێژوویی جوبەیلی لوبنانی لە پاریس، ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سوپاى زایۆنی گرت و ڕایگەیاند: "نە داگیرکاری و نە نیشتەجێکردن، چ لە لوبنان بێت یان کەناری ڕۆژئاوا، ناتوانێت ئاسایش بۆ هیچ کەسێک زامن بکات. " سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: دووبارەکردنەوەى مۆدێلى غەززە لە لوبنان، هەروەها سیاسەتى داگیرکردنی دراوسێکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش سیاسەتێکی هەڵەیە و تاکە ڕێگەچارە گەڕانەوەیە بۆ هێزی یاسای نێودەوڵەتی. 

 ماکرۆن لە درێژەی پەیامەکەیدا داوای کرد بەپەلە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێنە کەرتی غەززە، هەروەها هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاو لە فەرەنسا بکات و وەک تاکە دەرچەی ئاشتی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا بنێت. 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و قەوارەی داگیرکەر دژی ئێران، ململانێکان پەلیان بۆ لوبنان کێشاوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار  و٣٩ کەس لەو وڵاتە کوژراون. 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: باڵاده‌ستین به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: نیشته‌جێكردن له‌ لوبنان ئاشتی به‌دوادا نایه‌ت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران سێ باڵه‌خانه‌ی وێران كردووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران مەرجەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ڕادەگەیەنێت و هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان بۆ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌رز بوه‌ته‌وه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو له‌باره‌ی ڕێكه‌وتن و ڕاگرتنی جه‌نگ به‌ ته‌له‌فوون قسه‌یان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا.. ئاگر لە گەڕەكێكی جوولەكەنشینی لەندەن كەوتەوە و چوار ئەمبوڵانس سووتێنران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی ناڕەزایی لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ڕێكارەكانی ئوردن دەربڕی

سەرەتا