2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری قوربانیانی هێرشهكان بۆسهر لوبنان بۆ زیاتر له ههزار كهس بهرز بوهتهوه
پهیام
سوپای ئیسرائیل هێرشە زەمینییەکانی بۆ سەر "بنت جوبەیل" دەستپێکرد و لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا بۆ سەر لوبنان و ناوچەکانی باشوور، 2 کەس کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون.
لە نوێترین پێشهاتە مەیدانییەکاندا، ڕادیۆی فەرمیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سوپا لە شەوی ڕابردووەوە پێشڕەوییان بەرەو گوندەکانی ناوچەی "بنت جوبەیل" لە باشووری لوبنان كردووه. هاوکات لەگەڵ ئەم جووڵە زەمینییە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک هێرشی توندیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان، لەوانە ناوچەی "ڕەشیدیە" و شارۆچکەی "بەڕغەلیە" لە قـــەزای سوور.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاماری قوربانیانی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەی "بشاموون" لە پارێزگای جەبەل لوبنان ڕاگەیاند؛ بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئەنجــــامی بە ئامانجگرتنی شوقەیەکی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیە، 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ڕایگەیاند بە سەرنجدان بە هەڕەشەی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی فەرمی ئاوارەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٦٠ هەزار کەس، لهكاتێكدا كه لە ٢ی ئادارەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان هەزار و ٣٩ کەس کوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە