2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: متمانه‌مان به دیبلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا نیه
په‌یام
تاران به مه‌رجی "به‌ردەوامی و جێگیری" ئامادەیی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ نیشان ده‌دات، له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌زموونێكی كارەساتبار و دوو هێرشی سه‌ربازی له 9 مانگدا، متمانه‌ی به پێشنیازه‌كانی واشنتۆن نییه و به "خۆخه‌ڵه‌تاندن" دایده‌نێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی هیندستان، هێرشی توندی كرده سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕایگه‌یاند، تاران خاوه‌نی "ئه‌زموونێكی كاره‌ساتباره" له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هۆكاری سه‌ره‌كی بێمتمانه‌یی ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نها له ماوه‌ی 9 مانگدا، له كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی پرۆسه‌ی دانوستاندندا بوون، دووجار ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌مریكا به گومانه‌وه ببینن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، تۆڕی (CNN) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه گوێ لەو پێشنیازانە بگرێت كه ئامانجیان كۆتاییهێنانێكی "به‌رده‌وام و سه‌قامگیره" بۆ جه‌نگه‌كه. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه تاران سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ده‌رگای گفتوگۆی بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه نه‌داخستووه كه گره‌نتی درێژخایه‌نیان تێدایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شبینییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به بوونی "هه‌لی زۆر باش" بۆ ڕێككه‌وتن، ناوه‌ندی (خاتم الانبیا‌ء)ی ئێرانی به زمانێكی توند وه‌ڵامی واشنتۆنی دایه‌وه. ئه‌و ناوه‌نده ڕایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆیدا گفتوگۆ ده‌كات"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشنیازه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كلایه‌نه‌ن و ڕه‌چاوی داواكارییه‌كانی تاران ناكه‌ن.
ئه‌م گرژییه لێدوانیانه له كاتێكدایه كه ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن واشنتۆن پلانێكی تێروته‌سه‌لی له 15 خاڵ پێكهاتوو بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ئاراسته‌ی تاران كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئۆفه‌ره‌ش، هێشتا گوتاری فه‌رمی ئێران له نێوان پێویستیی گره‌نتیكردنی ئاشتی و تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا به پێشێلكردنی به‌ڵێنه‌كانی پێشووی، له جێگیربووندایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە