1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: نابێت هەرێم لەبەر 50 ملیار دینار هۆکاربێت بۆ دواخستنى 950 ملیار دینار

پەیام

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە لە فەیسبووکى خۆى ڕایگەیاندووە، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وتویانه‌ ده‌توانن نزیكه‌ی 70 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرن له‌بری 120 ملیاره‌كه‌، "بەڵام نابێت به‌هۆی 50 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆوه‌، موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دوابخرێت كه‌ نزیكه‌ی 950 ملیار دیناره‌".

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا نەنێردراوە، دەبێت لە زوترین کاتدا بنێردرێت.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، تا ئێستا ناکۆکی لەسەر داهاتی ناوخۆ هەیە، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن، 120 ملیار دینارمان نییە و لەسەر هیچ بڕێکی نوێش لەگەڵ عێراق ڕێکنەکەوتون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ لە زووترین کاتدا دۆسیەی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ عێراق دا یەکلابکەنەوە. بەپێی ڕێککەوتنی پێشوو دەبوو هەرێم مانگانە 120 دینار بدات، ئێستا هەرێم، دەڵێت، بەهۆی ئەم دۆخەوە دەتوانم 60 بۆ 70 ملیار دینار بدەم.

لەکۆتاییدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جەختى لەوەکردووەتەوە، 50 ملیار دیناری ئەو داهاتەی کە هەرێم دەڵێت ناتوانم بیدەم، نابێت نزیکەی 950 ملیار دیناری موچه‌ی موچه‌خۆران دوابخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەئامانج گیرا و سودانى لیژنەی لەسەر پێكدەهێنێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: نابێت هەرێم لەبەر 50 ملیار دینار هۆکاربێت بۆ دواخستنى 950 ملیار دینار

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیپان حەمۆ: گرەوی هەندێك كەس لەسەر ئەمریكا و ئیسرائیل هەڵە بوو

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: بارانى پچڕپچر بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی ڕەتیكردەوە ئەمریكا ئۆپۆزسیۆنی كوردی ڕۆژهەڵات لە هەرێم پڕچەك بكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە هۆكارێكی ناڕوون كۆمپانیای دانەغاز پێدانی غازی ماڵانی ڕاگرتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگى سەر ئێران ماوەی مانەوەی خوێندكارانى هەرێمى تا 15ی نیسان درێژکردەوە

سەرەتا