2 کاتژمێر پێش ئێستا 292 جار خوێنراوەتەوە

جەنگى سەر ئێران ماوەی مانەوەی خوێندكارانى هەرێمى تا 15ی نیسان درێژکردەوە

پەیام

بەهۆی دۆخی جەنگ و ناسەقامگیری ناوچەكە، ماوەی مانەوەی ئەو خوێندكارانەی هەرێم كە لە زانكۆكانی ئێران دەخوێنن، تاوەكو 15ی نیسانی 2026 درێژ كرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەركرد كە لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن. 

بەپێی بڕیارەكە د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، ماوەی مانەوەی ئەو خوێندكارانە كە لە ناو هەرێمی كوردستانن و بڕیار بوو لە 28ی ئادار كۆتایی بێت، بۆ 15ی نیسانی 2026 درێژ كردوەتەوە.

ئەم بڕیارە وەك هەنگاوێكی بەپەلە دێت بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكارانی هەرێم لە توندبوونەوەی بارودۆخی جەنگ و ناسەقامگیریی ئەمنیی ناوچەكە. وەزارەت ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەم ماوەیە وەك "مانەوەی یاسایی" بۆ خوێندكاران هەژمار دەكرێت و لە داهاتوودا لە كاتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانیان، تووشی هیچ كێشەیەكی یاسایی و كارگێڕی نابنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایشیگەیاندووە، كە لە دوای بەرواری 15ی نیسان، جارێكی دیكە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەكە دەكەنەوە، تاوەكو بڕیار و ڕێنمایی نوێ و گونجاو لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەربكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگى سەر ئێران ماوەی مانەوەی خوێندكارانى هەرێمى تا 15ی نیسان درێژکردەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکى چڕى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و هۆشدارى دروستبوونی لافاو دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر: دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی ھێزەکانی پێشمەرگە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى پێشمەرگە: شەش پێشمەرگە بە هێرشى مووشەکی ئێران شەهیدبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەردەوامیی بارانبارین بوژانەوەی چەم و ڕووبارەكانى هەرێمى کوردستانى لێکەوتووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە دواى هێرشێکى نوێ، پێشمەرگە داوا لە عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنێت

سەرەتا