1 کاتژمێر پێش ئێستا
230 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی ڕەتیكردەوە ئەمریكا ئۆپۆزسیۆنی كوردی ڕۆژهەڵات لە هەرێم پڕچەك بكات
پەیام
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچووەوە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمریكا ئۆپۆزسیۆنی كوردی ڕۆژهەلات لە هەرێمی كوردستان پڕچەك ناكات.
لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە: "هیچ هەوڵێكیان لە لایەن ئەمریكاوە، یان هەر لقێكی سەر بەو وڵاتە نەبینیوە بۆ پڕچەككردنی گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە كوردستان."
هاوكات بە پشتبەستن بەو گفتوگۆ تاكەكەسییانەی كە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەگەڵ ئەمریكا، ئێران یان گروپە ناوخۆییەكان ئەنجامیان داوە، تاڵەبانی جەختی كردووەتەوە كە "لە ئێستادا هیچ پلانێك نییە بۆ بەكارهێنانی ئەم گروپانە لە ناوخۆی ئێراندا و جەختیشی كردەوە كە ڕێگە نادەن ئەوە ڕوو بدات، و ئەمەمان بە ڕاشكاوی بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕوون كردووەتەوە."
پێشتر تاران ئەم لایەنانەی تۆمەتبار كردبوو بەوەی لە سنوورەكان دەپەڕنەوە بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی، یان بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە هانی ڕاپەڕین دەدەن لە ناوچە كوردییەكاندا.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە هەڵگیرسانی جەنگەوە ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوامی درۆنەكان دەبێتەوە، كە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر یان ڕاوێژكارە سەربازییەكانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەنە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە