1 کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی: بارانى پچڕپچر بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

پەیام

کەشناسیى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانى پچڕپچر بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەى گەرمالە گەرمیان 17 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 3 پلە دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ,نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
سبەی یەک شەممە 29-03-2026 
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەرۆ نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان دابارین هەندێ جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر. 
بەرەبەیانی زوو ئەگەری دروسبوونی تەمێکی کورت خایەن هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی.
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. 
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما /  بەرز دەبێتەوە بە ( 3 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
28 – 03 - 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیپان حەمۆ: گرەوی هەندێك كەس لەسەر ئەمریكا و ئیسرائیل هەڵە بوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: بارانى پچڕپچر بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی ڕەتیكردەوە ئەمریكا ئۆپۆزسیۆنی كوردی ڕۆژهەڵات لە هەرێم پڕچەك بكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە هۆكارێكی ناڕوون كۆمپانیای دانەغاز پێدانی غازی ماڵانی ڕاگرتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگى سەر ئێران ماوەی مانەوەی خوێندكارانى هەرێمى تا 15ی نیسان درێژکردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکى چڕى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و هۆشدارى دروستبوونی لافاو دەدرێت

سەرەتا