2 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە
پەیام
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاى هەرێم، بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێنەوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ 27ی ئاداری 2026، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایانگەیاندووە، پاش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.
لەدواى هێرشەکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە رۆژى 28ى 2ى 2026 ەوە پڕۆسەى خوێندن لە هەریمى کوردستان ڕاگیرا و بڕیارە رۆژى 29ی ئاداری 2026، سەرلەنوێ دەوام دەستپێبکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە