2 رۆژ پێش ئێستا
188 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران: ئاڵوگۆڕكردنی پهیام لهگهڵ ئهمریكا بهواتای دانوستان نایهت
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بە واتای دانوستان نایەت و تاران تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی بۆ پێشنیارەکانی واشنتۆن نەبووە.
عەباس عەراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی" جەزیرە "ی قەتەری ئاشکرای کرد کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نامەى لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێدەگات، بەڵام جەختی کردەوە ئەمە تەنیا گۆڕینەوەی هۆشداری و تێڕوانینەکانە نەک دانوستان.
ناوبراو ئەو دەنگۆیانەی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە باس لە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ" کەسانی گونجاو "لە ناو ڕژێمی ئێراندا دەکەن و ڕایگەیاند، هەموو ئاڵوگۆڕی نامەکان لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە و ئامێرە ئەمنییەکانەوە دەبێت و هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی لاوەکی بوونی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد تاوەکو ئێستا وەڵامی ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکایان نەداوەتەوە و مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕوونە، کە بریتین لە ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی ناوچەکە، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی هێرشەکان.
عەراقچی جەختیشی کردەوە وڵاتەکەی ئامادەی هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زەمینییە و هەرچەندە خوازیاری جەنگ نین، بەڵام بە توندی بەرگری لە خۆیان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە