2 رۆژ پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا فڕۆكه ههڵگرێكی دیكه ڕهوانهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكات
لەگەڵ جەختکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و بەرەوپێچوونی دانوستانەکان، ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری جەنگیی" جۆرج بوش "بەرەو ناوچەکە ڕەوانە دەکات.
ڕۆژنامەی" وۆڵ ستریت جۆرناڵ "لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری" جۆرج بوش "لەگەڵ کۆمەڵێک کەشتیی جەنگیی هاوشانی دیکەدا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ فشارکردن لە تاران تا ناچار بە ڕێککەوتن و سازشکردنی بکات.
ڕەوانەکردنی کەشتیەکە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بۆ پێگەی" ئاکسیۆس "ئاماژەی بەوە کرد کە" دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوە دەچن، هەروەک هیچ ڕەخنەیەکیشی لە دەستپێشخەرییەکەی چین و پاکستان نەگرت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
ئەم هەنگاوانەی واشنتۆن بووەتە جێگەی گومانی بەرپرسانی تاران، بەر لە چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە ئاشکرادا بانگەشەی دانوستان دەکات بەڵام لە نهێنیدا پلانی هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی دادەڕێژێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە