2 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

بەخشین كەفالەتی منداڵی ئەو هاووڵاتییەی چوارقوڕنە دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

پەیام

 دەزگای خێرخوازیی بەخشین كەفالەتی مانگانەی منداڵی ئەو هاووڵاتییەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا.

وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی، دەزگای خێرخوازی بەخشین و ئەنجوومەنی چوارقوڕنەی كۆمەڵ لە ناحیەی چوارقوڕنە سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی ئەو خێزانەیان كرد كە ماوەیەك لەمەوبەر سەرۆكی خێزانەكە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەوتە نێو ڕووباری گاڕفێن لە بناری قەندیل و دوای دوو ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

لە سەردانەكەدا، دەزگای بەخشین بڕیاری دا كەفالەتی منداڵێكیان بكەن و هاوشێوەی منداڵانی دیكەی بێ باوك لە سنوورەكە هاوكاری مانگانەیان پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین كەفالەتی منداڵی ئەو هاووڵاتییەی چوارقوڕنە دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامى شارەزوور: بۆری ئاوی قەزاکە چاککرایەوە و لە ئەمشەوەوە ئاو بە هاوڵاتییان دەگات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترلە 14 ملیار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

سەرەتا