3 کاتژمێر پێش ئێستا
240 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری بەرگریی پاكستان: ئیسرائیل خراپە و نەفرەتییە بۆ مرۆڤایەتی
پەیام
وەزیری بەرگریی پاكستان بە توندی هێرش دەكاتە سەر قەوارەی زایۆنی و دەڵێت: "ئیسرائیل شەڕ و نەفرەتییە بۆ مرۆڤایەتی".
خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاكستان لە پەیامێكی تونددا لە پلاتفۆرمی (ئێكس)، هێرشی توندی كردە سەر دامەزرێنەرانی قەوارەی زایۆنی و نزای لێ كردن كە بە توندترین شێوە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە "ئەم دەوڵەتە شێرپەنجەییەیان" لەسەر خاكی فەڵەستین دروستكردووە بۆ ڕزگاربوون لە جووەكانی ئەورووپا.
وەزیرەكەی پاكستان ئاماژەی بەوە دا كە بەبێ وەستان خوێنی هاووڵاتییانی بێتاوان دەڕێژرێت و لەوبارەیەوە دەڵێت"ئیسرائیل سەرەتا لە غەززە، پاشان ئێران و ئێستاش لە لوبنان كوشتار دەكات و بەردەوامە لەم كۆمەڵكوژییە".
خواجە ئاسف ڕاشیگەیاندووە: ئیسرائیل دەوڵەتی خراپەیە و نەفرەتە بۆ مرۆڤایەتی.
لێدوانە توندەكانی وەزیری بەرگریی پاكستان لەكاتێكدایە، سبەی ئیسلام ئاباد میوانداریی دانوستانی ئاشتیی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات، بەڵام قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومانی چڕی لوبنان، تەنیا دوێنێش زیاتر لە 200 كەسی مەدەنیی لەو وڵاتە كوشتووە. ئەمەش كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە