2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی: بەدوای جەنگەوە نین، بەڵام دەستبەرداری مافەکانیشمان نابین
پەیام
ڕێبەری نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند: ئێران بەدوای هەڵگیرساندنی جەنگدا ناگەڕێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافە ڕەواكانیشی نابێت.
موجتەبا خامنەیی لە پەیامەكەیدا كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی (40) ڕۆژ بەسەر تیرۆركردنی عەلی خامنەیی بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاند، كە پێویستە گەلی ئێران وەك (40) ڕۆژی ڕابردوو لە گۆڕەپانەكاندا بمێننەوە، ئەو مانەوەیەشی بە زامنی پاراستنی وڵات لە بەرانبەر هەڕەشەكانی دوژمن ناو برد.
ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: سوپاكەیان سەرەڕای ئەو زیان و گورزانەی پێیان گەیشتووە، توانیویانە جەنگەكە بكەنە سەركەوتنێكی گەورە جەختیشی كردەوە: خۆبەزلزانانی جیهانی بە كوشتنی منداڵەكانی ئێران ڕووی ڕاستەقینەی خۆی پیشان دا، بەڵام ئیرادەی گەلەكەیان شكستی نەهێنا.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، خامنەیی هۆشداریی دایە وڵاتانی كەنداو و ڕایگەیاند: "بە دراوسێكانمان دەڵێین كە ئێوە شایەتحاڵی دەركەوتنی موعجیزەیەكن، بۆیە لە بەرەی ڕاستدا بوەستن و باوەڕ بە بەڵێنە درۆینەكانی دوژمن نەكەن، چاوەڕێی وەڵامێكی ئەرێنیشین تا برایەتیی خۆمانتان بۆ بسەلمێنین".
موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاندووە: كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدارەدانی گەرووی هورمز دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی تەواو نوێ و سەنگەرەكانی موقاوەمە وەك یەك جەستەی یەكگرتوو دەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە