2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئاگربەست پێویستە هەموو هاوپەیمانەکانی تاران و بەرەکانی جەنگ بگرێتەوە
پەیام
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە ناوچەکەدا، پێویستە تەواوی ئەو هێز و لایەنانە بگرێتەوە کە لە میانی ئەم جەنگەدا وەک هاوپەیمانی تاران هەژمار دەکرێن. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان بەردەوامن، بەڵام تاران جەخت لەسەر یەکپارچەیی بەرەکانی شەڕ دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، میدیای سەربازیی حزبوڵای لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا پڕۆسەی بەئامانجگرتنی بارەگەیەکی سەربازیی هێزی دەریایی ئیسرائیل نیشان دەدات. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی حزبوڵا، هێرشەکە لە ڕابردوودا ئەنجامدراوە و تێیدا مووشەکێکی "کرووز" ی دەریایی بەکارھێنراوە بۆ لێدانی کەشتییەکی جەنگی لە نزیک کەناراوەکانی لوبنان.
ئەم جووڵە سەربازییەی حزبوڵڵا و لێدوانە سیاسییەکەی تاران، پەیامێکی ڕوونی تێدایە بۆ لایەنە نێودەوڵەتییەکان کە پرسی ڕاگرتنی شەڕ و ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکەدا بەستراوەتەوە بە چارەنووسی تەواوی ئەو گروپانەی کە لە چوارچێوەی "بەرەی بەرگری" دا کاردەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە