10/04/2026 342 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لەو 3000 کەسەى کوژرابوون لەسەرەتادا نزیکەى نیوەیان نەدەناسرایەوە

پەیام
 
ئێران ئاماری فەرمیی قوربانییەكانی (40) ڕۆژی ڕابردووی جەنگی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: لانی كەم (3) هەزار كەس كوژراون و لە سەرەتادا نزیكەی نیوەیان تەرمەكانیان نەدەناسرایەوە.

عەباس مەسجدی ئارانی، سەرۆكی دەستەی پزیشكی دادی ئێران بە میدیا فەرمییەكانی ڕاگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەكانی واشنتۆن و تەلئەبیب بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی وڵاتەكە، بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییان. ئاماژەی بەوەش دا كە لەسەدا (40)ی تەرمەكان لە سەرەتادا نەدەناسرانەوە، بەڵام تیمەكانیان توانیویانە ناسنامەكانیان ئاشكرا بكەن. 

لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا، لە سەرەتای ململانێكانەوە تا ئێستا (13) سەربازی ئەمریكی كوژراون و (370)ی دیكەش بریندار بوون، كە لانی كەم باری تەندروستیی (12) كەسیان زۆر سەختە. 

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش برینداربوونی حەوت هەزار و (645) كەسی پشتڕاست كردووەتەوە. 

بەڵام میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوە داوە، ئەو ئامارانەی ئەمریكا و ئیسرائیل بلاوی دەكەنەوە ڕاست نیین و ژمارەی قوربانییەكانیان زۆر لەوە زیاترە كە دانی پێدا دەنێن.

ئامارەكان لەكاتێكدان، ڕۆژى چوارشەممە، بە نێوەندگیریی پاكستان، ئەمریكا و ئێران گەیشتنە ڕێككەوتنی ئاگربەستێك بۆ ماوەی دوو هەفتە، كە ئەمەش بە هەنگاوێكی سەرەتایی و ئەرێنی ناو دەبرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی و وەستاندنی جەنگەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا