2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
رۆژى یەکشەممە خوێندنى ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە
پەیام
رۆژى یەکشەممە خوێندنى ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و کۆتایی بە خوێندنى ئۆنلاین دێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا بڵاویانکردەوە لە رۆژى یەکشەممەوە خوێندنى ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦ دەبێت.
لەدواى دەستپێکردنى هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە لە رۆژى 28ى 2ى 2026، لە هەرێمى کوردستان پڕۆسەى خوێندن ڕاگیرا، دواتر لە کۆتایی مانگى ڕابردوو خوێندنى ئۆنلاین دەستیپێکرد، بڕیاریشە دوو سبەى دەست بەخوێندنى ناو پۆل بکرێتەوە و کۆتایی بە ئۆنلاین بهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە