30/05/2026 345 جار خوێنراوەتەوە

دووشەممە حاجییانى عێراق و پێنجشەممەش حاجییانى هەرێم گەڕانەوەیان دەستپێدەکات

پەیام
 
هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە یەكەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات دەستپێدەكات،گەڕانەوەى یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێمیش دەکەوێتە پێنجشەممەوە. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەڕمی، ئەم هەنگاوە لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری گواستنەوەدا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە یەكەم گەشت، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ ناوخۆی عێراق ڕۆژی دووشەممە، سەرەتای مانگی شەش ئەنجام بدرێت.

لەوبارەوە، مەناف عەبدولمونعەم، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەكان لە مەدینە، جیدە و تائیفەوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆكەی جۆراوجۆر تەرخان كراون.
ئەو وتیشی: ئەم پلانە بە ئامانجی دابینكردنی گەشتێكی ئارام و ڕێكخراو بۆ میوانانی ماڵی خودا ئامادە كراوە تاكو بێ هیچ گرفتێك و لە كاتی گونجاودا بگەڕێنەوە.

كۆی گشتی ئەو حاجیانەشی لە ڕێگەی هێڵی نیشتمانییەوە دەگەڕێنەوە نزیكەی 23 هەزار حاجی دەبن.

پێشتریش وتەبێژی فەڕمی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئەوەی ڕاگەیاند كە ڕۆژی پێنجشەممە چواری مانگی شەش یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان هەزار و 27 كەسە لە ڕێی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە، دەگەڕێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا