7 رۆژ پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

ته‌رمی نۆ كه‌سی دیكه‌ له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی مادده‌ كیمیاییه‌كان له‌ ئه‌مریكا دۆزرانه‌وه‌

په‌یام
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند ژمارەی قوربانیانی دزەکردنی ماددە کیمیاییەکان لە کارگەیەکی ویلایەتی واشنتۆن بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی سەرجەم ئەو نۆ کەسەیان دۆزییەوە کە بێسەروشوین بوون. 
سەرەتای ڕووداوەکە ڕۆژی سێشەممە بوو، کاتێک تەقینەوەیەکی ناوخۆیی لە کۆگایەکی کۆمپانیای (نیپۆن دێناوێف) ڕووی دا. کۆگاکە بڕی زیاتر له‌ سێ ملیۆن لیتر گیراوەی کیمیایی تێدابوو کە لە "سۆدیۆم هیدرۆکسید" و "سۆدیۆم سەڵفاید" پێکهاتبوو و لە پیشەسازیی دروستکردنی هەویرکاری کاغەزدا بەکاردێت.
 لە ساتەکانی سەرەتای ڕووداوەکەدا گیانلەدەستدانی دوو کەس و دیارنه‌مانی نۆ کەسی دیکە ڕاگەیەندرا، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕانی بەردەوام لەژێر داروپەردەکاندا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تەرمی سەرجەم بێسەروشوێنبووان دۆزرانەوە. 
ئه‌و كارگه‌یه‌ی كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا ڕووی دا سەر بە کۆمپانیای (نیپۆن پێپەر ئیندستریز) ی ژاپۆنییە لە شاری لۆنگڤیۆ. به‌شێك له‌ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ تاقیکردنەوە ژینگەییەکان دەریانخستووە کە ڕووداوەکە بووەتە هۆی دزەکردنی پیسبوونی کیمیایی بۆ ناو ڕووباری (کۆڵۆمبیا) ی نزیک لە کارگەکە، بەڵام بەرپرسانی ناوخۆیی دڵنیایی دەدەن کە هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کوالیتی هەوا یان ئاوی خواردنەوەی شاری لۆنگڤیۆ دروست نەکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا