1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف: بەهیچ ڕێکەوتنێک ڕازی نابین گەر مافەکانمان دەستەبەر نەکات
پەیام
سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەکەی بە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و پڕ لە ئاستەنگى جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت و پێویستە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت تەنها لە بازنەیەکی بەرتەسکی بڕیاردەراندا قەتیس نەکرێت.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەکەیان بە قۆناغێکى یەکجار هەستیار و پڕ لە ئاستەنگى جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ئاڵۆز بووەتەوە، ئەمەش وا دەخوازێت هەموو تواناکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە بەکاربهێنرێن و سوود لە پسپۆڕی جیاواز وەربگیرێت.
هەروەها جەختی کردەوە، پێویستە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت تەنها لە بازنەیەکی بەرتەسکی بڕیاردەراندا قەتیس نەکرێت، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانیش دەبێت پەرە بە بازنەی بەشداریپێکردنی لایەنە جیاوازەکان بدرێت.
پزیشکیان ڕایشیگەیاند: تەنها زانیاری بەس نییە بۆ چارەسەری ئاستەنگەکانى ئێستا، وتیشى: حکومەت هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پسپۆڕانەوە، ڕێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییانە بدۆزێتەوە کە دووچاری وڵاتەکەى بوونەتەوە.
لەلایەکى دیکەوە محەمەد قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند: دوژمن هەوڵ دەدات لەڕێى فشارى ئابوورى و جەنگى ڕاگەیاندنەوە دووبەرەکى بنێتەوە و یەکڕیزى نیشتمانى تێکبدات، وتیشى: دانوستانکارانى ئێرانى متمانەیان بە وتە و بەڵێنەکانى دووژمن نییە، پێوەرەکانمان ئەنجامى بەرجەستەى بووە و بەهیچ ڕێککەوتنێک ڕازى نابین، ئەگەر مافەکانى هاووڵاتیانمان گرەنتى نەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە