05/06/2026 264 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

پەیام

نەتەنیاهوو بڕیاری ڕاگرتنی شەڕی لە لوبنان نەخستە دەنگدانەوە و ڕایگەیاند بەهۆی ڕەتكردنەوەی حزبوڵڵاوە لە ئێستادا هیچ ڕێككەوتنێك لە ئارادا نییە.

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی بچووكراوەی ئیسرائیل هیچ دەنگدانێكی لەسەر بڕیاری ئاگربەست لە لوبنان ئەنجام نەداوە. 

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە ئەندامانی كابینەكەی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا پێشنیارەكەی ڕەت كردووەتەوە، هیچ بڕیارێك بۆ دەنگدان نادات تا ئەو كاتەی گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستەكاندا ڕوودەدات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، ڕاگەیاندنی هەواڵی كوژرانی ئەفسەرێكی ئیسرائیلی لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەدا، ناڕەزایەتی وەزیرەكانی بەرانبەر بە بیرۆكەی ئاگربەست زیاتر كردووە. 

لە لایەكی دیكەوە، ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی پێشنیاری بۆ نەتەنیاهۆ كردووە كە لەگەڵ كۆمەڵێك منداڵی ناوچەی "كریات شمونە" بچێتە واشنتۆن و داوا لە دۆناڵد ترەمپ بكات هێرش بكاتە سەر ناوچەی "زاحیە" لە بەیروت. ئەم ئاڵۆزییە ناوخۆییانە وای كردووە پرسی ئاگربەست بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا