1 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران پێویستیان بە ڕێككەوتن نییە و پێشكەوتنی گەورەش لە پرسی ئاشتی لوبناندا هەیە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، واشنتۆن پێویستی بە هیچ ڕێككەوتنێك نییە بۆ بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و ئاماژەی بەوە كرد ئەگەر بییانەوێت دەتوانن دەستی بەسەردا بگرن چونكە "لەژێر زەویدا نێژراوە".
ترەمپ باسی لەوەش كرد، كە ئێستا نایەوێت لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران كۆ ببێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕێككەوتن كرا ئەوا بۆ نیشاندانی ڕێز ئامادەیە بیبینێت.
بە وتەی ئەو، كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز مەرجی سەرەكی هەر ڕێككەوتنێك دەبێت.
سەبارەت بە لوبنانیش، ترەمپ ئاشكرای كرد، كە پێشكەوتنی بەرچاو لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان هەیە و جەختی كردەوە كە لوبنان شایەنی ئاشتییە.
سەرۆكی ئەمریكا سوپرایزێكی ڕاگەیاند و وتی، جگە لە بنیامین نەتەنیاهوو، لەگەڵ "حزبوڵڵا"شدا لەسەر ئەم بابەتە قسەی كردووە و پێی وایە هەنگاوی باش بەرەو ئاگربەست نراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە