05/06/2026 218 جار خوێنراوەتەوە

عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

پەیام

دوای چەند كاتژمێرێك لە بەئامانجگیرانی دەسەڵاتدارانی عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلیان ڕاگەیاند و تا ئێستایش هۆكاری تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

بەندەری "فەحل"، كە وێستگەی سەرەكیی هەناردەكردنی نەوتی خاوی سوڵتاننشینی عومانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەكەوە تووشی پەككەوتن بووە و بەپێی ژمارەیەك سەرچاوەی میدیایی تەقینەوەكە لە وێستگەی هەناردەكردنی بەندەركە لە نزیك مەسقەتی پایتەخت ڕووی داوە و هۆكارەكەیشی بۆ هێرشی درۆنی گەڕێنراوەتەوە بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.

لایخۆیانەوە بازرگانانی نەوت ڕایانگیاندووە كە ئەو بارە نەوتانەی بڕیار بوو لەم ڕۆژانەدا ڕەوانە بكرێن، بەهۆی كاریگەریی تەقینەوەكەوە بۆ چەند ڕۆژێك دواخراون. 

كۆمپانیای گەشەپێدانی نەوتی عومان (PDO) كە بەرپرسی فەرمی بەرهەمهێنان و باركردنی نەوت لە وڵاتەكە دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕوداوەكە ئاساییبوونەوەی دۆخەكەی لە بەندەری فەحل ڕایگەیاند و جەختی كردەوە كە كارەكان بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە، بەڵام  تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر هۆكار و قەبارەی زیانەكانی تەقینەوەكە نەداوە.

ئەم بەندەرە ستراتیژییە دەكەوێتە دەرەوەی گەرووی هورمز و یەكێكە لەو خاڵە كەم و گرنگانەی باركردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە كاتی جەنگە هەرێمییەكاندا بە چالاكی مابووەوە. 

لە مانگی ڕابردووەوە ئەم بەندەرە قەرەباڵغییەكی زۆری كەشتییەكانی تێدا بینراوە و پێشتریش لە مانگی ئازاردا ڕووبەڕووی هێرش بووەوە، بەڵام ئەمجارە زیانەكان بوونەتە هۆی ڕاگرتنی پڕۆسەی باركردن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، ئەمەش كاریگەری لەسەر خشتەی دابینكردنی وزە دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا