پێش 4 هەفتە 479 جار خوێنراوەتەوە

گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

پەیام

بە پێی سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگەوە، هادی عامری سەركەوتوو بووە لە ڕازیكردنی گرووپە چەكدارەكان بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانیان لە دژی هێز و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە عێراق.

عامر فایز، سەرۆكی هاوپەیمانیی "تەسنیم" و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرای كرد كە ئەو لیژنەیەی بە سەرۆكایەتیی هادی عامری ڕاسپێردرابوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەكدارەكان، سەركەوتوو بووە لە ئەركەكەیدا. 

بەپێی مەرجەكانی ئاگربەستەكە، گروپە چەكدارەكان هێرشەكانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و نێردە دیپلۆماسییەكان ڕادەگرن، لە بەرامبەردا دەبێت ئەمریكا و ئیسرائیل پابەند بن بەوەی درێژە بە هێرشە سەربازییەكانیان نەدەن و چیتر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكان نەكەنە ئامانج.

ئەم ڕێككەوتنە دوای هەوڵە چڕەكانی هادی عامری دێت كە لە پێنجی نیسانەوە بۆ قایلكردنی سەركردەكانی "كەتائیبی حزبوڵا" و "نوجەبا" دەستی پێكردبوو، وەك هەوڵێك بۆ هێوركردنەوەی ئەو گرژییەی بەهۆی بۆردومانە ڕۆژانەكانی ئەمریكا و هێرشە درۆنییەكانی گروپەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی بەغداد و كونسوڵخانەی هەولێر دروست بووبوو. فایز جەختی كردەوە كە گروپە چەكدارەكان ئامادەن دوای كۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستەكەش پابەند بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە و کابینەى وزاری عەلى زەیدی کۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق: سبەی، یان دووسبەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دژ بە كەمكردنەوەی نرخی گەنم، سبەى لە بەغداد جووتیاران خۆپیشاندان دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

سەرەتا