2 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

پەیام

بە هەماهەنگیی ئینتەرپۆل، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق فەرمانی گرتنی نێودەوڵەتیی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور دەركرد و دەستیان بەسەر سامانی تۆمەتباراندا گرت.

لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان لە عێراق ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بەڕێوەبەری پێشووی پاڵاوگەكانی باكوور و بریكاری پێشووی وەزیری نەوت، ڕێكاری یاسایی توند گیراوەتە بەر. 

بەپێی زانیارییەكان، گشتاندن بۆ نووسراوی فەرمیی ئینتەرپۆڵی نێودەوڵەتی (بڵاوكراوەی سوور) دژی هەریەك لە محەمەد عەبدوڵا و حەسەن عەبدوڵا نەجار كراوە، ئەمەش بە مەبەستی دەستگیركردن و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق تاوەكو لەبەردەم دادگادا ئامادەبن.

سەرچاوە دادوەرییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەم ڕێكارانە تەنها ئەو دوو كەسە ناگرێتەوە، بەڵكو فەرمانی گرتن بۆ چەند تۆمەتبارێكی دیكەی پەیوەندیدار بە هەمان دۆسیە دەرچووە.

 هاوكات وەك سزایەكی یاساییش، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی تۆمەتباران دراوە و قەدەغەی گەشتكردنیش بەسەر سەرجەم ئەو كەسانەدا سەپێنراوە كە ناویان لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە.

ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی ڕاوەدوونانی تۆمەتباران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دێن، بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی مافی گشتی. لایەنە پەیوەندیدارەكان جەخت دەكەنەوە كە كارەكان بەپێی بنەماكانی لێكۆڵینەوەی دادپەروەرانە بەردەوام دەبن تاوەكو دۆسیەكە بە تەواوی و بەشێوەیەكی یاسایی كۆتایی پێ دەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ توندتر ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات كردووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ تیمی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندا كرد

سەرەتا