4 رۆژ پێش ئێستا 187 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

پەیام

کۆمپانیای جیهانیی "MSC" بۆ بواری گواستنەوەى دەریایی ڕایگەیاند، کەشتییەکیان لە کاتی بەجێهێشتنی بەندەری ئوم قەسری عێراقی بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. 

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردۆتەوە کە سەرجەم ستافی کەشتییەکە (SARISKA) سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە. هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەوان کۆمپانیایەکی بێلایەنن و هیچ جۆرە پەیوەندی و بەستەرێکیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیلدا نییە. 

ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆمپانیای ناوبراو دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتی باڵای دەریایی عێراق، دۆخی ئامادەباشی ڕاگەیاند بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی ئەو ڕووداوەی کە لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا ڕوویداوە. 

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرای کردووە کە ئەو کەشتییە زەبەلاحە ئاڵای پەنەمای هەڵگرتووە و لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) کراوەتە ئامانج. بەهۆی ڕووداوەکەشەوە ٢٠ دەریاوان لە ستافی کەشتییەکە ڕادەستی بنکەی گەڕان و ڕزگارکردن لە بەندەری فاو کراون، بێ ئەوەی برینداری لێبکەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

سەرەتا