1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت
پەیام
بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی ناوەندی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی جیابوونەوە لە حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان پێکهێنا.
عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە، لیژنەیەکیان بۆ جیابوونەوە لە حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەک پێکهێناوە و پێکهێنانی ئەم لیژنەیە لەسەر ڕاسپاردەی مەرجەعیەتی ئایینی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی و، هەروەها بڕیاری قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە دێت بۆ سنووردارکردنی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەتدا.
بەپێی بەڵگەنامەکە، سەرۆکایەتیی لیژنەکە دراوەتە جەواد تڵێباوی و هەریەکە لە ڕافد ساڵح عەلی، عەبدوڵا شاکر کامیل و عەلی حەمزە کازم ئەندامن تێیدا، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تەواوکردنی سەرجەم پێداویستی و ڕێکارەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکەن. ئەرکی سەرەکیی ئەم لیژنەیەش بریتییە لە سەرژمێرکردنی چەکدار، چەک، ئۆتۆمبێل و سەرجەم پێداویستییە لۆجستییەکان، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی میکانیزمی پەیوەندییان بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بەو شێوەیەی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتدا دەگونجێت.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی، دەسەڵاتی تەواوی بە علی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەخشی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەى گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان، هاوکات پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەی داماڵینی هێزە سیاسی و حزبییەکان لە چەک و فەرمیبوونی حەشدی شەعبی نیشاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە