05/06/2026 287 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

پەیام

شەش گرووپی چەكداری عێراقی ڕەتیان كردەوە چەكەكانیان ڕادەستی حكومەت بكەن و مەرجی نەمانی "داگیركاریی بیانی"یان بۆ ئەو هەنگاوە داناوە.

دوای ئەوەی "سەرایای سەلام"ی سەر بە موقتەدا سەدر چەكەكانی ڕادەستی حكومەت كرد، كەتائیبی حزبوڵڵا و پێنج گرووپی دیكەی نێو "بەرگری ئیسلامی لە عێراق" ئەم هەنگاوەیان ڕەتكردەوە. 

ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵڵا ڕایگەیاند، تا ئەو كاتەی "داگیركاری بیانی" لەسەر خاك و ئاسمانی عێراق هەبێت، چەكەكانیان ڕادەست ناكەن و ئەركەكانیان بەردەوام دەبێت.

ئەو شەش گرووپەی ئامادە نین چەك دابنێن بریتین لە: كەتائیبی حزبوڵڵا، كەتائیبی سەیدولشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، سەرایای ئەولیا ئەلدەم، ئەسحابل كەهف و كەتائیبی كەربەلا. 

عەساف ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو لایەنانەی چەكیان داناوە بەشێك نەبوون لە "بەرگری ئیسلامی". 

لە بەرامبەردا، تا ئیستا تەنیا سێ گرووپ ڕەزامەندییان نیشان داوە بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانیان، ئەوانیش: "سەرایای سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی ئیمام عەلی"ن، كە ئەمەش وەك بەشێك لە ستراتیژیی حكومەت بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

سەرەتا