05/06/2026 327 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

پەیام

یەكەم كاروانی حاجییانی سلێمانی گەڕانەوە.دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند، گەڕانەوەی زیاتر لە 18 هەزار حاجی لە ڕێگەی دەروازەی عەرعەرەوە بەبێ هیچ گرفتێك كۆتایی هات.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراقی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی "عەرعەر"ـەوە بە سەركەوتوویی تەواو بووە. 

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئێستا 18 هەزار و 746 حاجی، لەگەڵ نزیكەی 600 ئەندامی تیمی پزیشكی و كارگێڕی لەو دەروازەیەوە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە خاكی وڵات.

عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئاماژەی بەوە كرد، پڕۆسەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژی بەردەوام و بەشێوەی 24 كاتژمێری بەڕێوە چووە. 

جەختیشی كردەوە، بەهۆی هەماهەنگیی توندوتۆڵی نێوان دامەزراوەكان، هیچ دواكەوتن و گرفتێك لە ڕێكارەكاندا ڕووی نەداوە. 

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی حكومەت دێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ حاجیان و ئاسانكاری لە گەڕانەوەیاندا. 

وائیلی دەستخۆشی لە كارمەندان كرد كە توانیویانە بەوپەڕی ڕێكخراوەییەوە پێشوازی لە میوانانی ماڵی خوا بكەنەوە.

بەیانیی ئەمڕۆیش یەكەم كاروانی حاجییانی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆكەوە گەڕانەوە، پاش ئەوەی دوێنێ‌ یەكەم كاروانی حاجییانی هەولێر گەڕانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا