14/04/2026 286 جار خوێنراوەتەوە

له‌سه‌ر بوشه‌هر؛ ڕوسیا هۆشداری به‌ ئیسرائیل ده‌دات

 

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ڕووسیا نامەیەکی توندی ئاراستەی تەلئەبیب کردووە و هۆشداریی داوە کە هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر، ژیانی کارمەند و پسپۆڕانی ڕووسی دەخاتە مەترسییەکی جدییەوە. 
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، مۆسکۆ بە فەرمی و بە زمانێکی توند نیگەرانیی خۆی بە ئیسرائیل ڕاگەیاندووە سەبارەت بە هەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەتایبەت وێستگەی بوشەهر. 
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، ناوەڕۆکی نامەکەی ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر جۆرە بەئامانجگرتنێکی وێستگەی بوشەهر هێڵی سوورە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندازیار و کارمەندانی ڕووسیا لەو وێستگەیەدا کار دەکەن و هەر هێرشێک ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندی مۆسکۆی لێ دەکەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شكستی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی سیاسەتە نابەرپرسەكانییەوەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ ئاسایکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانى کەنداو ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

سەرەتا