17/04/2026 324 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بۆ جاری 14هەمین باسى نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی جەنگی ئێرانى کرد

پەیام

بۆ جاری 14هەمین، سەرۆكی ئەمریكا بانگەشەی نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی جەنگی ئێران دەكات و دەڵێت: سەركەوتن نزیك بووەتەوە.

لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەرییدا لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: جەنگی ئێران لە لێواری كۆتاییهاتندایە و تەنها دوو مانگی خایاندووە.

ترەمپ ئاستی سوپای ئەمریكای لەم جەنگەدا بە بێوێنە و بەهێزترین سوپا لە جیهاندا وەسف كرد و جەختی كردەوە، كە "ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان بە تەواوی بە باشی بەڕێوە چوون".

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد "ئەم جەنگە بۆ ڕێگریكردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەكی ئەتۆمی پێویست بووە"، هاوكات ستایشی ئێرانیشی كرد و وەك وڵاتێكی بەهێز و زیرەك و خاوەن شەڕكەری ئازا ناوی برد.

سەبارەت بە لایەنی سەربازی، ترەمپ دووپاتی كردەوە، كە تێكشكاندنی كەشتیگەلی ئێرانی ڕاستییە، وتیشی: یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكانی ئێمەش ڕووبەڕووی 111 مووشەك بووەتەوە، بەڵام سەرجەمیان بە سەركەوتوویی بەرپەرچ دراونەتەوە.

ئەمەو تا ئەمڕۆ، سەرۆكی ئەمریكا لانی كەم 14 جار ئاماژە و لێدوانی سەبارەت بە نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی جەنگی ئێران كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا