2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: دواى ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەرى هەیە خۆم سەردانى پاکستان بکەم
پەیام
جارێكی دیكە سەرۆكی ئەمریكا بانگەشەی كرد، كە ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بەرەو تەواوبوون دەچێت و وتیشی: ئەگەری هەیە خۆم سەردانی ئیسلامئاباد بكەم.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی نوێدا ئاشكرای كرد كە پڕۆسەی گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە دژی ئێران گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، ئێران هەنگاوێكی گرنگی ناوە و وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ ڕێككەوتن ڕەزامەندی لەسەر ڕاگرتنی بێسنووری تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، نیشان داوە.
سەرۆكی ئەمریكا هەروەها باسی لەوەش كرد كە زۆربەی خاڵە جەوهەرییەكانی نێوان واشنتن و تاران یەكلا كراونەتەوە و پێشبینی دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ واژۆكردنی كۆتایی گفتوگۆی زیاتر بكرێت.
سەبارەت بە ئەگەری سەردانیكردنی بۆ ئیسلامئاباد، ترەمپ وتی: ڕەنگە دوای واژووكردنی ڕێككەوتنەكە ئەو سەفەرە ئەنجام بدات، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە