17/04/2026 332 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هیچ كات ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران ڕەزامەندیی نیشان داوە لەسەر ڕاگرتنی ‏بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ، لەگەڵئەوەشدا هیچ كات ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ترەمپ لە كۆشكی سپی ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا گفتوگۆ لەسەر وردەكارییەكانی ‏ئەم دۆسیەیە دەكرێت و بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەموو وردەكارییەكان بە تەواوی ئاشكرا بكرێن. 

دۆناڵد ترەمپ جەختی كردەوە دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە باشی بەڕێوە دەچێت و ئەگەری هەیە خولێكی نوێی دانوستانی ڕاستەوخۆ ‏ئەنجام بدرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەلێكی باش هەیە بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنێك، گەرەنتی ئەوە بكات تاران هیچ كات ‏چەكی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، ئەمەش لە ژێر فشارە سیاسی و ئابوورییەكاندا.

سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە ئەمە هەموو جیهان ڕووبەڕووی كێشەی گەورە دەكاتەوە.

‏وتیشی ئەمریكا پێداگرە لەسەر ڕێگری لەم مەترسییە و لە هەمان كاتدا گەشبینە بە گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گونجاو كە تاران لە چەكی ‏ئەتۆمی دوور بخاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێكدادانی ئه‌مریكا و ئێران بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ئاگربه‌ست هه‌ڵده‌وه‌شێتێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا خامنه‌یی ببینم

سەرەتا