2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا: جەنگی ئەمریكا دژی ئێران کارێکى هەڵە بوو
پەیام
ڕەیچڵ ڕیڤز، وەزیری دارایی بەریتانیا، ڕەخنەی توندی لە جەنگی ئەمریكا دژی ئێران گرت و ڕایگەیاند: كۆتاییهێنان بە دیپلۆماسی و دەستپێكردنی ململانێی سەربازی "هەڵە" بوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، باشترین سیاسەتی ئابووری لە ئێستادا كەمكردنەوەی گرژییەكانە، نەك تەنها بۆ بەریتانیا بەڵكو بۆ تەواوی جیهان.
وەزیری دارایی بەریتانیا هۆشداری ئەوەشی دا، ئەو جەنگە زیانی گەورەی بە دامەزراوەكانی نەوت و گاز گەیاندووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە.
سندوقی نێودەوڵەتیی دراویش ڕایگەیاندووە، بەریتانیا زۆرترین زیان لەم قەیرانەدا دەكات و پێشبینی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتەی لە سەدا 1.3 بۆ لە سەدا 0.8 كەم كردووەتەوە، هاوكات بەریتانیا ڕەتی كردووەتەوە بەشداری لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز بكات.
ڕیڤز دەڵێت: تاران لە ئێستادا چەكی ئەتۆمی نییە و دیپلۆماسی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەر، ئەوەش لە كاتێكدایە، بەهۆی پشتگیری نەكردنی بەریتانیا لە جەنگی سەر ئێراندا، دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بە ساردبوونی پەیوەندییە تایبەتەكانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە