17/04/2026 709 جار خوێنراوەتەوە

حزبی دیموكرات: هێرشەکانى ئەمڕۆ سێ شەهید و ژمارەیەك بریندارى لێکەوتووەتەوە

پەیام 

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەهیدبوونی سێ كەس و برینداربوونی دووانی دیكەی لە دوو هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا بۆ سەر كەمپەكانیان لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، هەژماری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوی كردەوە: هێرشی درۆنیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كەمپە مەدەنییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایشیگەیاند: دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بە مووشەك و درۆن ئێران شەپۆلێكی نوێی هێرشی كردەوە سەر كەمپە مەدەنییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و، بەو هۆیەوە باوك و كوڕێك بە ناوەكانی (شاهین ئازەربەرزین) و (نادر ئازەربەرزین) شەهید و بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەكان، هێرشە درۆنییەكە كراوەتە سەر كەمپێكی ئەو حزبە لە سنووری قەزای بەحركە لە پارێزگای هەولێر.

لە هێرشێكی دیكەیشدا كە ڕاگەیەنراوەكەی حزبی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بۆ كردووە، لە سنووری ناحیەی سیدەكان هەر لە پارێزگای هەولێر هێرش كراوەتە سەر پۆلێك پێشمەرگەی ئەو حزبە و دوو پێشمەرگەی كچ بە ناوەكانی (نەدا میری) و (سەمیرا ئەڵڵایاری) شەهید و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەیش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا