2 کاتژمێر پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
لەبەرانبەر کردنەوەى گەرووى هورمز سەرۆکى ئەمریکا سوپاسى ئێران دەکات
پەیام
لەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران کردنەوەی گەرووی هورمزی راگەیاند، سەرۆکى ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تروس سۆشیاڵ پێشوازی لە کردنەوەی گەرووەکە کرد و سوپاسی ئێرانی کرد.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "ئێران هەر ئێستا بڵاویکردووەتەوە، کە گەرووی هورمز بەتەواوی کراوەیە و بۆ تێپەڕبوونی هەموو کەشتییەکان ئامادەیە. سوپاس".
ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان، گەرووی هورمز بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ئاگربەستەکە ماوە، بە تەواوی بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە.
لەدواى هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە 28ى 2ى 2026، ئێران گەرووى هورمزى بەڕووى هەموو کەشتییەکاندا داخست، لەئێستاشدا هەواڵى کردنەوەى گەرووى هورمز، نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریکی بەرێژەی لەسەدا 8 دابەزاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە