2 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی ستایشى هەوڵەکانى ئەحمەد شەرع دەکات
پەیام
سەرۆکایەتى هەرێم ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و بەهۆى جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەکەیان لەگەڵ هەسەدە، نێچیرڤان بارزانی ستایشى ئەحمەد شەرع دەکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سووریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی لەگەڵ هەسەدەدا بەدیهاتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا بهتايبهتى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر پێويستيى هاوكاريى ناوچهيى بۆ رێگريكردن له ههڕهشهكانى سهر ئارامى و سهقامگيرى".
کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە رێکخراوە لە رۆژى 17 تاوەکو 19ی نیسانی 2026 بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە