2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
"دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"
پەیام
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئامادەیی بۆ ئەوپەڕی هاوكاریی لەگەڵ دەوڵەت ڕاگەیاند و وتیشی: ئاگربەست دەبێت دوولایەنە بێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئامادەیی حزبەكەی بۆ ئەو پەڕی هاوكاریی لەگەڵ دەسەڵاتی لوبنان بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەسەر بنەمای بەدیهێنانی سەروەریی وڵات ڕاگەیاند.
نەعیم قاسم ڕایشیگەیاند: ئاگربەست بە واتای ڕاگرتنی تەواوەتی هەموو كارە دوژمنكارییەكان دێت، بەڵام ئێمە بەهۆی بێ متمانەییمان بە دوژمن بە دەستێكی ئامادە لەسەر پەلەپیتكە لە مەیدانی شەڕدا دەمێننەوە.
قاسم جەختیشی كردەوە كە حزبەكەی چیدی دانبەخۆداگرتنی بێ ئەنجام قبوڵ ناكات و دەبێت ئاگربەستەكە ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان پێنج هەنگاوی سەرەكی بۆ قۆناغی داهاتوو خستە ڕوو، كە بریتین لە: ڕاگرتنی هەمیشەیی هێرشەكان، كشانەوەی ئیسرائیل بۆ سەر سنوورە نێودەوڵەتییەكان، ئازادكردنی دیلەكان، گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە بە پشتیوانی عەرەبی و نێودەوڵەتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە