2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند
پەیام
سوپای قەوارەی زایۆنی كوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند و دوایین ئاماری زیانە گیانییەكانیشی ئاشكرا كرد.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای قەوارەی زایۆنی ئاشكرای كرد، ڕۆژی هەینی لە باشووری لوبنان و لە ئاكامی تەقینەوەی مینێكی چێنراو سەربازێكی كوژراوە و سیانی دیكەیشی بریندار بوون.
لە نوێترین ڕاگەیەنراویشیدا، سوپای زایۆنی كوژرانی دووەمین سەربازی و برینداربوونی نۆی دیكەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە باشووری لوبنان ئاشكرا كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی سوپای زایۆنی كوژراوەكە پلەی ئەفسەری هەیە و تەمەنی 31 ساڵە و بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی ئەندازیاریی سەربازییدا كوژراوە، نۆ سەربازیش كە لە شوێنی ڕووداوەكە بوون، بریندار بوون، برینی یەكێكیشیان مەترسیدارە.
بەر لە ڕاگەیەنراوەكەی ئەمڕۆ، سوپای زایۆنی ڕایگەیاند: لە سەرەتای جەنگی لوبنانەوە 14 سەرباز كوژراون و 650ی دیكەیش بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووش سوپای زایۆنی كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی سیانی دیكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەكانیان لەگەڵ حزبوڵڵادا بە هەمان شێوە لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە