1 کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون ناوی خۆی گۆڕی تاوەكو چالاکی و کارەکانى ڕانەگیرێت

پەیام

بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون كە خاوەنی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانە، بڕیاری دا ناوەكەی بگۆڕێت بۆ "پارتی ئوممە" تاوەكو لەگەڵ یاسای نوێی پەرلەماندا بگونجێت، كە بەكارهێنانی ناوی ئایینی بۆ حیزبە سیاسییەكان قەدەغە دەكات. 

گۆڕینی ناوی بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون لە كۆنگرەیەكی نائاسایی حیزبەكەدا پەسەند كرا، كە ئامانج لێی گونجاندنی بارودۆخی یاسایی حیزبەكەیە لەگەڵ داواكارییەكانی دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان. 

 ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پارتە لە دوایین هەڵبژاردندا 31 كورسی لە كۆی 138 كورسی پەرلەمانی ئوردنی بەدەست هێنا و توانای پلەی یەكەمی بەدەست بهێنت.

 وائیل سەقا، ئەمینداری گشتیی بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون، ڕایگەیاند: گۆڕینی ناوەكە بە واتای دەستبەرداربوون لە ناسنامەی حیزبەكە نایەت، بەڵكو لە سەنگەری خۆی دەمێنێتەوە و هەوڵێكە بۆ بەهێزكردنی ئامادەیی سیاسی لە ژێر چەتری دەستوور و یاسادا. 

بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون لە مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ دیاریكردنی سەركردایەتییەكی نوێ لەژێر ناوی "حیزبی ئوممە" ئەنجام دەدات. داواشی لە حكومەت كرد كە كەشی ئازادییەكان فەراهەم بكات و دۆسیەی دەستگیركراوانی سیاسی یەكلایی بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆکان بە تەواویی بازرگانیی دەریایی ئێرانی وەستاندووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون ناوی خۆی گۆڕی تاوەكو چالاکی و کارەکانى ڕانەگیرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی: هێزی دەریایی ئامادەیە تامی شكستی نوێ بە دوژمنانی ئێران بچێژێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای داخستنەوەی گەرووی هورمز، ژمارەیەک هێرش کرایە سەر كەشتییە بازرگانییەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕاى گەمارۆکان، پێنج كەشتی نەوتیی دیكەی ئێرانی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هیچ دۆخێکدا یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ هیچ شوێنێكی دیكە ناگوازرێتەوە

سەرەتا