2 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

پەیام

سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەداتە دانیشتووانی باشووری لوبنان لە گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان و نزیکبوونەوە لە ڕووباری لیتانی، هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتەش باس لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ دەکەن. 
سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا هۆشداریی توندی ئاراستەی هاووڵاتییانی لوبنانی کرد و داوای لێکردن نەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵێک گوند و شارۆچکەی سنووری لە باشووری وڵاتەکە. سوپای زایۆنی جەختی کردووەتەوە کە پێویستە دانیشتووان لە ناوچەی ڕووباری لیتانی و دەوروبەری دوور بکەونەوە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکەن. 
لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل بەنیازی دامەزراندنی ٢٠ پێگەی سەربازیی نوێیە لە ناوچەکانی باشووری لوبنان. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی جێگیرکردنی هێزەکان لە ناوچە ستراتیژییەکاندا هەژمار دەکرێت. 
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی پێ کردووە کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بەردەوامن و هێزەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی ئەمنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆکان بە تەواویی بازرگانیی دەریایی ئێرانی وەستاندووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون ناوی خۆی گۆڕی تاوەكو چالاکی و کارەکانى ڕانەگیرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی: هێزی دەریایی ئامادەیە تامی شكستی نوێ بە دوژمنانی ئێران بچێژێت

سەرەتا