05/06/2026 323 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

پەیام

سوپای ئێران ڕایگەیاند، بە مووشەك و درۆن ڕووبەڕووی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا بوونەتەوە و دوو تێكشكێنەریان ناچار كردووە دەریای عومان جێبهێڵن.

سوپای ئێران ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی دەریایی دژی جووڵەكانی ئەمریكا لە دەریای عومان بڵاو كردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، هێزەكانی ئێران تەقەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ بەرپەرچدانەوەی "كردەوە دوژمنكارانەكانی ئەمریكا" و ڕێگریكردن لە بێزاركردنی كەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەكان ئەنجام داوە.

لەو ئۆپراسیۆنەدا، سوپای ئێران مووشەكی جۆری "قەدیر" و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری نوێی جۆری "شەهید دانا"ی بەكارهێناوە. 

ئێران دەڵێت توانیویانە دوو تێكشكێنەری ئەمریكی بە ناوەكانی "DDG 103" و "DDG 87" ناچار بكەن دەریای عومان بەرەو ئۆقیانووسی هیندی جێبهێڵن. 

سوپای ئێران هۆشداریی داوەتە واشنتۆن كە كۆتایی بە "چەتەیی دەریایی" و ڕەفتارە دوژمنكارییەكانی بهێنێت و جەختی كردووەتەوە، دووریی كەشتییە ئەمریكییەكان ڕێگر نییە لە بەكارهێنانی مووشەكی دوورهاوێژتر لە كاتی پێویستدا بۆ پاراستنی سەروەریی دەریایی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا