06/06/2026 240 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

پەیام

لە وەڵامی هێرشێكی ئەمریكا بۆ سەر دوو ناوچەی وڵاتەكەی، ئێران هێرشی مووشەكی لە كوەیت و بەحرێن ئەنجام دا و سوپای پاسدارانیش دەڵێت: بنكەكانی ئەمریكامان لە ناوچەكە بۆردومان كردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران هێرشی مووشەكی بۆ سەر كوەیت و بەحرێن ئەنجام دا و سوپای كوەیتیش بەرپەرچدانەوەی ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ڕاگەیاند. لە بەحرێنیش زەنگی ئاگاداركردنەوە بەهۆی هێرشی مووشەكییەكەی ئێرانەوە لێ درا.

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردەوە: لە وەڵامی هێرشەكەی سەر دوورگەی قشم، هێرشی مووشەكی بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە كوەیت و بەحرێن ئەنجام داوە و چوار كەشتی نەوتهەڵگرییشی بە ئامانج گرتووە كە هەوڵیان داوە بە نایاسایی و بەهاندانی سوپای ئەمریكا گەرووی هورمز تێپەڕێنن.

لای خۆیەوە و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم)یش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، هێزەكانیان ژمارەیەك مووشەك و درۆنی ئێرانیان تێك شكاندووە، كە بەرەو گەرووی هورمز و وڵاتانی ناوچەكە هەڵدرابوون و ئێرانیش حەوت مووشەكی بەرەو كوەیت و بەحرێن هەڵداوە.

پێشتر سوپای ئەمریكا چەند سیستمێكی ڕاداری چاودێریی ئێرانی لە ناوچەكانی گۆرۆك و دوورگەی قشم لە پارێزگای هورمزگان بۆردومان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا