06/06/2026 396 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

پەیام

ئێران مەرجی ئازادكردنی 24 ملیار دۆلار بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دادەنێت و هەر جۆرە دیدارێكی ڕێبەری باڵا و سەرۆكی ئەو وڵاتەش ڕەت دەكاتەوە.

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن" ی ئەمریكی ڕایگەیاند: ئێران لە دانوستانە ناڕاستەوخۆكاندا مەرجی ئازادكردنی 24 ملیار دۆلار داراییە بەستراوەكانی خۆی بۆ هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا داناوە. 

ڕەزایی ئەم هەنگاوەی بە قۆناغی "بنیاتنانی متمانە" ناو برد و جەختی كردەوە "ئەمە تاقیكردنەوەیەكی جدییە بۆ دۆناڵد ترەمپ، چونكە ئەو پارەیە مافی گەلی ئێرانە، نەك ئەمریكا".

لە لایەكی دیكەوە، ڕەزایی هۆشداری توندی دا كە ئەگەر ئەمریكا گەمارۆ دەریاییەكان هەڵنەگرێت، ئێران بازنەی جەنگ بۆ دەرەوەی كەنداو دەگوازێتەوە و ئۆپڕاسیۆنەكانی لە گەرووی هورمزەوە تا زەریای هندی و گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست فراوان دەكات.

هەر چەندە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگی بە لاواز زانی، بەڵام بەرپرسەكەی ئێران وتی: لەم حاڵەتەدا زیانەكانی ئەمریكا زۆر قورس دەبن. 

سەبارەت بە داواكەی ترەمپیش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵا، ڕەزایی دووپاتی كردەوە "هیچ دیدارێك لە نێوان ڕێبەری ئێران و ترەمپدا ئەنجام نادرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا