1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
توركیا و لیبیا دهسهڵاته دهریاییهكانی نێوانیان دیاری كرد
پهیام
ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا لە بنغازی بە کۆی دەنگ یاداشتی لێکتێگەیشتنی دیاریکردنی دەسەڵاتە دەریاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ی نێوان وڵاتەکەی و تورکیای پەسەند کرد و بڕیاری پێشووی بۆ ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنەکە هەڵوەشاندەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا ڕایگەیاند کە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە شاری بنغازی کۆبوونهتەوە و بە بێ بەرهەڵستکار، یاداشتی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە سنووردارکردنی دەسەڵاتە دەریاییەکانیان لە دەریای ناوەڕاستدا پەسەند کردووە. ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەنێوان حکوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا و کۆماری تورکیادا واژوو کرابوو.
هاوکات، ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە کۆی دەنگ بڕیاری ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٠ی پەڕلەمانیان هەڵوەشاندووەتەوە؛ ئەو بڕیارەی پێشتر ڕەتکردنەوەی پەسەندکردنی هەردوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی تەبایی نیشتمانیی و حکوومەتی تورکیای لەخۆدەگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە