21/04/2026 303 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: لەمساڵدا ٨٠ شارۆچکەی نوێمان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە

پەیام
سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی ١٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ئۆکرانیای لەمساڵدا ڕاگەیاند، لە بەرانبەریشدا فەرماندەی گشتی سوپای ئۆکرانیا جەخت لە گەڕاندنەوەی بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکاتەوە. 
ڤالێری گیراسیمۆف، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە وەزارەتی بەرگری بڵاویکردەوە، ئاماژەی پێ کردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٨٠ شارۆچکە و زیاتر لە ١٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە هاتووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیان و بەرەو "پشتێنەی قەڵاکان" لە ناوچەی دۆنباس لە پێشڕەویدان. 
لە بەرانبەر ئەم لێدوانانەدا، لایەنی ئۆکرانی گێڕانەوەی جیاوازی هەیە و. ئۆلیکساندر سێرسکی، فەرماندەی باڵای سەربازیی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە کە تەنها لە مانگی ئازاری ڕابردوودا هێزەکانی کیێڤ توانیویانە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان لەژێر دەستی ڕووسیا دەربهێننەوە. 
ئەم ناکۆکییانە لە ئامارەکاندا لە کاتێکدایە کە نەخشە بڵاوکراوەکانی لایەنگری ئۆکرانیا، ئاماژە بە کۆنترۆڵکردنی ٥٩٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە لەلایەن ڕووسیاوە دەکەن، نەک ئەو ڕێژەیەی مۆسکۆ بانگەشەی بۆ دەکات. هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە بەهۆی بەردەوامیی خوێناویترین جەنگی ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، ناتوانرێت بە وردی ڕاستی و دروستیی ئامارەکانی هەردوولا لە مەیدانی جەنگەوە پشتڕاست بکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و لیبیا ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ریاییه‌كانی نێوانیان دیاری كرد

سەرەتا