2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە، لوفتهانزا ٢٠ هەزار گەشتی هەڵدەوەشێنێتەوە
پەیام
کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی ئەڵمانی لوفتهانزا بڵاوی کردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی فڕۆکە، تا مانگی تشرینی یەکەم ٢٠ هەزار گەشتی کورتخایەن هەڵدەوەشێنێتەوە.
گرووپی لوفتهانزا ئاشکرای کرد لە مانگەکانی هاویندا بژاردەکانی گەشت کردن ڕێکدەخرێنەوە.
لە ڕاگەیاندراوی کۆمپانیاکەدا ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لە سەرەتای دەستپێکی شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی سووتەمەنی فڕۆکە دوو هێندە زیادی کردووە و، هاتووە: "تا مانگی تشرینی یەکەم، تێکڕا٢٠ هەزار گەشتی کورتخایەن لە بەرنامەی گەشتەکان لادەبرێن. ئەمەش هاوتای نزیکەی ٤٠ هەزار تۆن مەتر سووتەمەنی فڕۆکەیە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ڕێکخستنە نوێیەکانی بەرنامەی گەشتەکاندا ژمارەی ئەو گەشتە کورتخایەنانە کەم دەکاتەوە کە قازانجیان نییە، لە بەرانبەریشدا تۆڕی جیهانی بەتایبەتی پەیوەندیە دوورخایەنەکان بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە